مێگالۆبۆکس
مێگالۆبۆکس | |
---|---|
سەرناو | メガロボクス |
لەسەر بنچینەی | Ashita no Joe |
وڵاتی بنەڕەت | ژاپۆن |
زمانی سەرەکی | ژاپۆنی |
ئاوازدانەر | مابانوا |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | تی ئێم ئێس ئینتەرتەیمەند |
دابەشکەر | نێتفلیکس |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
وێبگە | https://megalobox.com/ |
دیزاینەری کەسایەتییەکان | ئایومی کوراشیما |
مێگالۆبۆکس (بە ژاپۆنی: メガロボクス، لاتینی: Megaro Bokusu) (بە ئینگلیزی: Megalo Box) زنجیرە مانگای ژاپۆنییە لە نووسینی چیکارا ساکوما، لەلایەن کۆمپانیای کۆدانشا لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٨ تا ١٧ی ئابی ٢٠١٨، لە دوو بەرگدا بڵاوکراوەتەوە.[١] [٢] بەرھەم ھێنراوە بۆ زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێ بۆ ڕێزلێنان لە مانگای ٥٠ ساڵەی جۆ ھیرۆ. [٣] ئەنیمێکە لەلایەن کۆمپانیای تۆکیۆ موڤی شینشا ستۆدیۆ بەرھەم ھێنراوە، و لە دەرھێنانی یو مۆریامایە، لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ نمایشکراوە و تا ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بەردەوام بووە و لە ١٣ ئەڵقە پێکھاتووە.[٤]
چیرۆک
[دەستکاری]چیرۆکەکە لە داھاتوودا باس لە شارێک دەکات کە تەنیا ھاووڵاتییە دەوڵەمەند و مۆڵەتپێدراوەکان ڕێگەیان پێدەدرێت بژین، لە کاتێکدا ھەژارانی بێ مۆڵەت لە پەراوێزی شارەکەدا لە ناوچە ھەژارنشینەکاندا دەژین. مێگالۆبۆکس وەرزشێکی بەناوبانگە لەم جیھانەدا کە ھاوشێوەی بۆکسێنە، جیاوازییەکە ئەوەیە کە بۆکسێنەرەکان جل و بەرگی کانزایی لەبەر دەکەن بۆ ئەوەی لە شەڕەکاندا لێدانەکانیان زۆرترین زیان بگەیەنن. جانک دۆگ گەنجێکە لە گۆڕەپانە نایاساییەکان لەژێر زەویدا شەڕ دەکات، و خەونی یارییەکی یەکلاکەرەوە دەبینێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Ashita no Joe Spinoff Anime Megalo Box's Teaser Video Streamed". January 17, 2018. Retrieved January 17, 2018.
- ^ "Chikara Sakuma's Megalobox Manga Ends". August 18, 2018. Retrieved May 31, 2019.
- ^ "Ashita no Joe Manga Inspires New TV Anime With Original Story in Spring 2018". Anime News Network. October 13, 2017. Retrieved October 13, 2017.
- ^ "Crunchyroll Adds 'MEGALOBOX' TV Anime to the Spring 2018 Lineup". Crunchyroll. April 4, 2018. Retrieved April 4, 2018. ١٣ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.