ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد
هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ |
وڵاتی وەرزش | کەیپڤەرد |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | کەیپڤەرد |
یاریگا | Estádio Pelé |
خاوەن | Federação Caboverdiana de Futebol |
وێبگە | |
کۆدی وڵات لە فیفا | CPV |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد (بە پورتوگالی: Seleção nacional de futebol de Cabo Verde; لەلایەن فیفاوە بە کەیپڤەرد ناسراوە[١]) نوێنەرایەتی کەیپڤەرد دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان، و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەیپڤەردەوە سەرپەرشتی دەکرێت.[٢] ھەڵبژاردەکە هەرگیز نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات، بەڵام سەرکەوتنی بۆ چوار پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەدەستھێناوە، لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ و ٢٠٢١ و ٢٠٢٣ .کەیپڤەرد لە ساڵی ١٩٧٥ لە پورتوگال سەربەخۆ بوو. یەکەم یاری نێودەوڵەتی ھەڵبژاردەکە لە ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨ بوو بەرامبەر ھەڵبژاردەی گینێ، و بە ئەنجامی ١–٠ یارییەکەیان دۆڕاند.[٣] یەکێتی تۆپی کەیپڤەرد لە ساڵی ١٩٨٢ دامەزراو، و لە ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە فیفاوە کردووە[٤] بۆ یەکەمجار لە پاڵەوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ بەشداری کرد کە تێیدا لە قۆناغی یەکەمدا دوای یەکسانبوون و یەک دۆڕان بەرامبەر جەزائیر لە پاڵەوتنەکە دوورخرایەوە.[٥]
نازناوەکان
[دەستکاری]- جامی ئەمیلکار کابرال :[٦]
- پاڵەوانەکان: ٢٠٠٠
- پلەی دووەم: ٢٠٠٧
- پلەی سێیەم: ساڵی ١٩٩٥
- یارییەکانی لوسۆفۆن[٧]
- میدالیای زێڕ: ساڵی ٢٠٠٩
- میدالیای برۆنزی: ساڵی ٢٠٠٦
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- FCF - فیدراسیۆنی تۆپی پێی کیپ ڤێردی
- ئۆجۆگۆ: ھەواڵ لەسەر تیپە تۆپی پێی ئەفریقای زمانی پورتوگالی
- کەیپڤەرد لە CAF
- کەیپڤەرد لە فیفا
- ئەرشیفی ئەنجامەکانی RSSSF 1979–
- تیپە نیشتمانییەکانی تۆپی پێ – کەیپڤەرد
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Cabo Verde". FIFA. Retrieved 4 August 2023.
- ^ "Cape Verde - Club profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-17.
- ^ Courtney, Barry (5 June 2006). "Cape Verde Islands – List of International matches". RSSSF. Archived from the original on 10 August 2022. Retrieved 27 June 2010.
- ^ "Cape Verde Islands". FIFA.com. Archived from the original on 3 June 2007. Retrieved 27 June 2010.
- ^ "Cape Verde Islands: Profile". FIFA. Archived from the original on 11 April 2008. Retrieved 27 June 2010.
- ^ "Africa - Tournoi de la zone 2". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-28.
- ^ "Football at the Lusofonia Games". iiab.me. Retrieved 2023-12-28. ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد تێدایە. |